به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان لە ناردنی یاداشتێکی فەرمی و ڕادەست کردنی بە ئەمریکا لە ڕێگای باڵوێزخانەی سویسڕاوە هەواڵی دا.
ئەم لەم بارەوە وتی: لەم نووسراوەدا هۆشداری دراوەتە ئەمریکا کە ئەگەر کارە نایاساییەکانی خۆی دژی دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ڕانەگرێت، دەبێ لە دەزگای دادی نیونەتەوەیی وڵامدەر بێت.
خەتیب زادە وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا ماوەیەکە دژی مافی نێونەتەوەیی هەنگاوی هەڵگرتووە و کێشەی بۆ دیپلۆماتە ئێرانییەکان و بنەماڵەکانیان ساز کردووە و ئەم کارەش بۆتە هۆی ئەوەی دیپلۆماتە ئێرانییەکان نەتوانن کاروباری خۆیان بەڕێوە ببەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆتاییشدا وتی: دەوڵەتی ئەمریکا سەرەڕای بەرپرسیارییەتی خۆی وەکوو میوانداری چەندین ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی هەرگیز میواندارێکی باش نەبووە و لە درێژەی مێژوودا هەوڵی داوە دیپلۆماتەکان و بنەماڵەکانیان ئازار بدات.